بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ئاناتۆلی، هێزی ئاسایشیی تورکیا ڕۆژی شەمە ڕایانگەیاند کە لە شاری عومەرلی سەر بە پارێزگەی ماردین حەوت تەن ماددەی تەقەمەنییان دۆزیوەتەوە.
بەێی ئەم ڕاپۆرتە، ماددەی تەقەمەنی لە چەشنی ئامۆنیۆمی نیتراتە و لەو لە چێکردنی بۆمبی لێوار جاددەیی کەڵک وەردەگیردرێ .
سەد و چل چەشن ماددەی تەقەمەنی لە حەشارگەکانی سەربە پەکەکە لە ناوچەی گوندنشینی دویغولوی ئەم پارێزگەیە دۆزراوەتەوە و دەستی بەسەر داگیراوە .
شیاوی ئاماژەیە لە کاتی توندتر بوونی کێشەی نێوان دەوڵەتی تورکیا و ئەندامانی پەکەکە لە ژوییەی ساڵی 2015 تائێستا سێسەد سەرباز و پۆلیسی تورکیا کوژراون .
سوپای تورکیاش ژوماری کوژراوانی پەکەکەی زۆرتر لە هەزار کەس ڕاگەیاندووە....
کۆتایی کورتە نامە/310